ئایەتوالله سەید عەلی خامنه‌یی ئه‌مڕۆ له‌وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه وتی "بۆشایی فەرهەنگی زۆرمان هەیە؛ وتیان ڕێگە بۆ دزەکردنی دوژمن زۆرە؛ لە بەرانبەر ئەم پرسانەوە هەموو لایەنی دەوڵەتیەکان و خەڵکیش بەرپرسیارن".
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئایەتوالله سەید عه‌لی خامنه‌یی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، یەمەن و بەحرەین برینێکی گەورەن بەسەر جەستەی ئیسلامەوەو جه‌ختی كرده‌وه، دەبێت دیسیپلین و ئارامی وڵات بپارێزرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دەبێت دیسیپلین و ئارامی وڵات بپارێزرێت و ڕێگە نەدەن دوژمنان لە دۆخی وڵات کەڵکی ناڕەوا وه‌ربگرن و و ئەو هۆشدارییەش سەرەتا بۆ هێزە شۆڕشگێڕه‌كانه.
سه‌باره‌ت به بە پرسەكانی بەحرەین و یەمەن، خامنه‌یی ده‌ڵێت "پرسی یەمەن و بەحرەین برینێکی گەورەن بە سەر جەستەی ئیسلامەوە. جیهانی ئیسلام دەبێ بە ئاشکرایی پشتیوانی لە خەڵک یەمەن بکات و خۆی بە بەری بکات لەو ستەمەی لە مانگی رەمەزاندا لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گەلی ئێران کاری گەورەیان کردووە، کاری گەورەیان پێش ڕەمەزان بەشداریی لە هەڵبژاردن و دواتریش لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بووە و هێرشی سوپاش هەر کارێکی گەورە بوو.